سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) ڕایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانه‌كان لە سوریا تاوەکو ئێستا ڕۆڵیکی گرنگی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا هەبووە.
ئیبراهیم کاڵن، لە میانەی هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە چالاکییەکانی دەزگای هەواڵگری میت لە ساڵی 2025 دا ئاشكرایكرد، تورکیا ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە بنیادنانی دەوڵەتێکی نوێ لە سوریا، وەکو میت هەنگاوی پێشوەختەمان ناوە دژی دروستبوونی هەر مەترسییەکی نوێ لە سوریا کە کار لە ئاسایشی نەتەوەییمان بکات.
ده‌شڵێ، ڕێگریمان لە سەرهەڵدانی هەر هەڕەشەیەکی نوێ لە ناوچە سنورییەکانی سوریا لەگەڵ تورکیادا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، میت ئەرکی سەرەکی بینیووە لە پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی تورکیا، لە چوارچێوەی پڕۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا.
ئه‌و لێدوانه‌ی كاڵن دوای ئه‌وه‌دێت، به‌رده‌وام توركیا تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی سوریا ده‌كات، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی به كاتی گرته ده‌ست.