ڕاستەوخۆ

دوای پێنج مانگ لە ڕفاندنی لە ڕەقە؛ ڕۆژنامەنووس ئێڤا ماریا گەیشتەوە ئەڵمانیا

reset font size increase font size

ڕۆژنامەنووس ئێڤا ماریا میشێلمان، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سوریا ڕفێندرابوو، سەرەنجام پاش پێنج مانگ لە زیندانی و هه‌وڵێکی زۆری دۆسیەکەی، ئازادکرا و گەیشتەوە وڵاتی ئەڵمانیا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوکارەکەی هێشتا لەژێر دەستی گروپە چەکدارەکاندایە.میشێلمان لە 18ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی دیکە بە ناوی ئەحمەد پۆڵات، لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان لە شاری ڕەقە لە باکووری سوریا لەلایەن هێزەکانی سەر بە "حکوومەتی کاتیی سوریا"وە ڕفێندران و بێسەروشوێن کران.

چیرۆکی پشت ڕووداوەکە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان

دوای ڕفاندنیان، هاوڕێ و هاوپیشەکانی هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە "دەستپێشخەریی ئازادی بۆ ئێڤا و ئەحمەد"یان ڕاگەیاند.

ئەم دەستپێشخەرییە لە چەند مانگی ڕابردوودا کەمپینێکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی و زنجیرەیەک چالاکیی ناڕەزایەتی ڕێکخست بۆ گوشارخستنە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی ئاشکراکردنی چارەنووسیان.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، ئێڤا ماریا سەرەتا لە بەندیخانەیەکی شاری حەلەب ڕاگیرابوو، بەڵام دواتر گوازرابووەوە بۆ بەندیخانەی دیمەشق.

 لەوێ، پاش هەوڵێکی زۆری دیپلۆماسی، بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا توانییان سەردانی بکەن و لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی تەندروستی بن، کە ئەمەش سەرەتایەک بوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ئازادکردنی.

سەرەنجام ئەمڕۆ هەینی (19ی حوزەیرانی 2026)، دەستپێشخەرییەکە بە فەرمی گەڕانەوەی ئێڤای بۆ ئەڵمانیا پشتڕاستکردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.