ڕاستەوخۆ

دەوڵەت باخچەلی: ئەو قسانەی ئەمڕۆ بەرانبەر ئێران دەکرێن، سبەی ئاراستەی تورکیا دەکرێن

reset font size increase font size

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، هۆشداری دەدات لە پیلانی هێزە هەژموونخوازەکان و ڕایدەگەیەنێت، هەوڵدان بۆ ناساندنی تورکیا وەک ئامانجی دوای ئێران، وەهمێکی قووڵ و بێهودەیە هەرگیز سەرناگرێت.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند، ئەو قسانەی ئەمڕۆ هێزە هەژموونخوازە جیهانییەکان بەرانبەر ئێران دەیکەن، بێگومان سبەی ئاراستەی تورکیای دەکەن. باهچەلی ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕێگەی هەندێک پلاتفۆرم و "ئەکتەری نەزانی مێژوویی"ـەوە بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە تورکیا ئامانجی دوای ئێرانە.

سەرۆکی مەهەپە لەو بارەیەوە گوتی: "ئەم دەربڕینانە وەهمێکی قووڵ و هەڵوێستێکی نالۆژیکین. ئەمە کارێکە نابێت تەنانەت بیر لە تاقیکردنەوەشی بکرێتەوە، چونکە هەوڵێکی بێهودەیە و بەتەواوی پووچەڵ دەکرێتەوە".

دەوڵەت باخچەلی جەختیشی کردەوە، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بە ئامانجگرتنی تورکیا لە ناوچەکەدا شکست دەهێنێت و وڵاتەکەی ڕێگە نادات هیچ پیلانێکی لەو شێوەیە کە ئاسایشی نەتەوەیییان بخاتە مەترسییەوە، جێبەجێ بکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.