عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، له ئێستادا به هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له به‌رنامه‌یاندا نییه.
وەزیری دەرەوەی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ "بی بی سی" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له به‌رانبه‌ر ئه‌مریكا، خاوه‌نی ئه‌زمونێكی گرنگن، بۆیه له ئێستادا دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له به‌رنامه‌ماندا نییه.
عێراقچی گوتوشیه‌تی، دروستبوونی ئاسته‌نگیی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه، هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله، نه‌ك فشاری ئێران.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئێران گه‌روی هورمزی دانه‌خستووه، به‌ڵكو ئاڵۆزیی ناوچه‌كه وایكردووه، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان بترسن له تێپه‌ڕبوون.