لیما ئەلعیتاسی، سیاسەتمەدار و ئەکادیمیستی سوریا دەڵێت، بوونی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەناو سوپای حکومەتی کاتیی سوریا گرنگە.
ئەلعیتاسی، لە چاوپێکەتنێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بوونی ژنان لە پرۆژەی (هەسەدە)دا پرسێکی ئەرێنی بووە و دەڵێت، "ئەگەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە ئامانجی یەکگرتوویی نەتەوەیی لەگەڵ سوپای سوریادا یەکبگرێتەوە، ئەوا ناکرێ یەکینەکانی پاراستنی ژنان بەجێبهێڵرێت، دەبێت ئەم بابەتە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەر بکرێت.
یەکخستنی دامەزراوە سەربازیی و ئەمنیی و کارگێڕییەکانی ڕۆژاڤای کوردستان لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـی کانونی 2026دا بەڕێوەدەچێت. تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەی نەنراوە لەسەر پرسی یەکخستن و تێکەڵکردنی هێزەکانی یەپەژە لەگەڵ سوپای سوریا.