ڕاستەوخۆ

شەوی ڕابردوو چی روویدا؟

reset font size increase font size

کوردستان؛

شەوی رابردوو جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر هەولێر، بەڵام ئەوەی ئەم هێرشەی لەوانەی پێشتر جیادەکردەوە، بۆردومانی کلێسایەکی کریستیانەکان بوو لە عەنکاوە بەگوێرەی زانیارییەکان کەسێک لە نزیک کڵێساکە بریندار بووە.

دوای هێرشەکەش، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ، هێرشەکانی سەر ناوچە نیشتەجێبوونەکانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین، کە بوونەتە هۆی برینداربوون و زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان، ئەم هێرشانە کردارێکی تیرۆرستی ئاشکرا، پێشێلکردنی دەستوور و سەروەری دەوڵەتە.

هەر شەوی رابردوو، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و سەرۆکی هەرێم، "دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێته‌ به‌شێک له‌ ململانێكان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، هه‌روه‌ها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە گەلانی ناوچەکە".

لە سلێمانیش، درەنگی شەوی رابردوو، بەگوێرەی زانیارییەکان چوارجار بە 'درۆن' هێرشکراوەتە سەر بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێز.


دوو پێگەی ئەمریکی ئاکسیۆس، فۆکس نیوز درەنگی شەوی رابردوو بڵاویان کردەوە، ' پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات لە باشورە و چونەتە ڕۆژهەڵات دەستیان بە هێرشکردەوە'، بەڵام دوای کاتژمێرێک لەو هەواڵە ئەمجەد حسێن پەناهی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە نوچە تیڤی راگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورە لە ڕاستییە و هێز جوڵەی پێنەکراوە.

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، شەوی رابردووە بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای وڵاتەکە، بۆردومانی بارەگای پۆلیس و سوپای پاسدارانی لە بۆکان کردووە.

عێراق؛

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراقی کرد و لەگەڵ فەرماندە سەربازییە باڵاکان کۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەکەی، باسی دۆخی ئەمنی عێراق و سنوورەکان کراوە.

تورکیا؛

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، هه‌موو ڕێكارێك بۆ خۆپارێزی ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌مڕۆش بە هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ هێرشەکانیان تێکشکاند، لەمەوداوش بەم شێوەیە بەردەوامدەبن.

جیهان؛

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش گوتی، ئێران شتی خراپی دەکرد، ئەگەر ئێمە نەمانکردایە، ئەوان زۆر بە خراپتریان بە ئیسرائیل دەکرد.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا – ئیسرائیل رایگەیاند، پشت ناکەینە هاوپەیمانەکانمان و ئامادەین هاوکاریی ئەمریکا بکەین.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.