ڕاستەوخۆ

ئەنکەرە پێش لووتکەی ناتۆ ڕێوشوێنی توندی ئەمنی دەگرێتەبەر و نزیکەی 200 کەس دەستبەسەر دەکرێن

reset font size increase font size

حکومەتی تورکیا پێش بەڕێوەچوونی لووتکەی باڵای ناتۆ، ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی لە ئەنکەرە و ئەستەنبوڵ گەیاندە بەرزترین ئاست.

هاوکات دەنگۆی کارکردنی دەزگا هەواڵگری و سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لەسەر نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ چەکداماڵینی پەکەکە بڵاوبووەتەوە.

لە چوارچێوەی ئەم ئامادەکارییە ئەمنییانەدا بۆ لووتکەکە، کە بڕیارە لە 7 و 8ی تەممووزی ئەمساڵدا (2026) بەڕێوەبچێت، هێزە ئەمنییەکان نزیکەی 200 کەسیان دەستبەسەر کردووە و سەرجەم خۆپیشاندان و چالاکییەکانی دژ بە ناتۆیان لە ئەنکەرە قەدەغە کردووە.

هەرچەندە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ئەم هەنگاوانە وەک کەمپینێکی ترساندن و سەرکوتکردن دەبینێت، بەڵام لایەنە فەرمییەکان بە پێویستییەکی حەتمی بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆبوونەوەکە دادەنێن. 

تورکیا کە لە ساڵی 2025دا قەبارەی هەناردەی سەربازیی خۆی گەیاندووەتە 10 ملیار دۆلار، وەک دووەم گەورەترین سوپای ناو هاوپەیمانێتی ناتۆ لە دوای ئەمریکا، ئەرکی سەرەکی پاراستنی ئاسایشی ئەم لووتکەیەی لەئەستۆ گرتووە.

پلانی میت و سوپای تورکیا بۆ چەکداماڵینی پەکەکە

هاوشانی ڕێوشوێنەکانی ناتۆ، زانیارییە دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) و سوپای ئەو وڵاتە خەریکی داڕشتنی پلانێکی تایبەتن بۆ چەکداماڵینی پەکەکە، کە هێڵە گشتییەکانی بەم شێوەیەیە:

ڕەتکردنەوەی لێخۆشبوون: لەم پلانەدا هیچ جۆرە لێخۆشبوونێکی گشتی یان بەشەکی بۆ چەکدارەکان بوونی نابێت.

جیاکاری لە سزا: ئەو کەسانەی کە تەنها ئەندام بوون و دەستیان لە چەکداریدا نەبووە سزا نادرێن.

سزای قورس بۆ سەرکردایەتی: کادیرانی سەرکردایەتی پەکەکە بە تەواوی لەم پرۆسەیە دەخرێنە دەرەوە؛ لە کاتی خۆڕادەستکردن یان گەڕانەوەیاندا، ڕووبەڕووی سزای زیندانی هەتاهەتایی دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.