بهگوێرهی ههواڵی میدیاكانی توركیا، بههۆی بهشداریكردنی بهرپرسانی رۆژاڤای كوردستان، لێپرسراوانی ئهو وڵاته بهشداری بهشداری کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ناکهن.
ماڵپهڕی ئێکۆنۆمی مانشێتی تورکی بڵاویكردهوه، تورکیا بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ناكات، چونكه هەر یەکه لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بانگهێشتی کۆنفڕانسەکە کراون.
دەشڵێت، تورکیا بەهۆی بەشداریکردنی سەرکردەکانی ڕۆژاڤای کوردستان و پێشوازیکردنی گەرمی نێودەوڵەتی لێیان، توركیا بڕیاری بایکۆتکردنی کۆنفڕاسەکەی داوە، لەکاتێکدا ساڵی پێشوو هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بهشداری تێداكردوو، دیداری لەگەڵ زۆربەی سەرکردە سیاسییە ئامادەبووەکانی ناو کۆنفڕاسەکە ئهنجامدا.
ئەم هەنگاوەی ئەنقەرە لەکاتێکدایە، پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیادا لە ئارادایە و بڕیارە لە مانگی ڕەمەزاندا پەرلەمانی تورکیا یاسای نوێ لەمبارەیەوە دەربکات.