هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێك له‌و دوو فڕۆكهوانهیان ڕزگاركرد، كه فڕۆكه‌یان له ئێران خرابووه خواره‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی و سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا توانیویانه شوێنی یه‌كێك له‌و دوو فڕۆكه‌وانه ئه‌مریكییه ئاشكرا بكه‌ن و به زیندوویی ڕزگاری بكه‌ن، كه فڕۆكه‌كه‌یان له ئاسمانی ئێران خرابووه خواره‌وه.
ئاكسیۆس ده‌ڵێت: "گه‌ڕان به‌دوای فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی دیكه‌شدا به‌رده‌وامه".
دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكا له جۆری "F15 E" ئێران داوای له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كرد كه فڕۆكه‌كه‌ی لێ كه‌وتبووه خواره‌وه، هاوكاریی هێزه‌كانیان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان و خه‌ڵاتیشی بۆ هه‌ركه‌سێك داناوه، كه فڕۆكه‌وانه ئه‌مریكییه‌كه بدۆزێته‌وه و ڕاده‌ستی بكات.