ڕاستەوخۆ

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ دەستی لە کارکێشایەوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژە تیرۆری ئەمریکا، لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپی کردووە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاندووه‌.

جۆزێف کێنت، هۆکاری بڕیارەکەی بۆ ناڕەزایەتی بەرانبەر جەنگی ئێران گەڕاندووەتەوە و دەڵێت، ئێران هیچ هەڕەشەیەکی دەستبەجێ نەبووە بۆ سەر نەتەوەکەمان.

کێنت نامەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردوه‌تەوە و نووسیویەتی، ناتوانم بە ویژدانێکی ئاسوودەوە پشتگیری لەم جەنگە بکەم، ڕوونە لەژێر فشاری ئیسرائیل و لۆبییە بەهێزەکانی لە ئەمریکا ئەم جەنگەمان دەستپێکردووە.

ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە لە کاتێکدایە، کێنت پێش وەرگرتنی ئەم پۆستە باڵایە لە ئیدارەی ترەمپ، ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەندێک گرووپی توندڕەو، بەڵام ئێستا وەک یەکەم بەرپرسی باڵا دەردەکەوێت کە بە فەرمی دژی جەنگی ئێران بوەستێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.