ڕاستەوخۆ

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: قسه‌كانی هاكان فیدان ده‌ستوه‌ردانه‌ و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ 

reset font size increase font size

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ قسه‌كانی هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ باره‌ی شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق و به‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆ وه‌سفیده‌كات.
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا ده‌ڵێت: دوای قسه‌كانی هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ باره‌ی عێراقه‌وه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ی توركیا رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌، باڵیۆزی توركیایان له‌ عێراق بانگهێشتكردووه ‌و بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایه‌تیی حكومه‌تی عێراقی پێ راگه‌یاندووه‌ و پێی وتوه‌: ئه‌و قسانه‌ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان به‌غداد و ئه‌نقه‌ره‌ ناگونجێ و پێشێلكردنی هه‌موو پره‌نسیپه‌ دیبلۆماسیه‌كانه‌.
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ باڵیۆزی توركیای راگه‌یاندووه‌، ده‌وڵه‌تی عێراقی سیستمێكی سیاسی و دیموكراتیی ده‌ستوریی هه‌یه‌ و ناكرێت به‌راورد بكرێت به‌ سیستمی سیاسی دیكه‌.
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، دۆسیه‌ی شه‌نگال و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، پرسێكی ناوخۆیین و به پێی میكانیزم و سیاسه‌تی ناوخۆیی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێن، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كیی و سه‌پاندنی هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازیی له‌ ده‌ره‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه ‌و قبوڵكراو نیه.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.