ڕاستەوخۆ

فڕۆکەی گەڕانەوەی شاندی ئێرانی پەیوەندیی لەگەڵ یەکەی چاودێری بچڕاوە و دیار نەماوە

reset font size increase font size

سیگناڵی فڕۆکەی هەڵگری شاندی فەرمیی ئێران لە نزیک شاری مەشهەد ونبوو و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی گەشتەکە بە نادیاری ماوەتەوە.

بەگوێرەی زانیاری ماڵپەڕە جیهانییەکانی چاودیریی گەشتە ئاسمانییەکان، فڕۆکەکە کە شاندێکی ئێرانی تێدابووە، پەیوەندیی لەگەڵ یەکەی چاودێری پچڕاوە و ڕوون نییە ئایا فڕۆکەکە ئاڕاستەکەی کە بەرەو شاری مەشهەد بووە دیار نەماوە یان لە شارێکی دیکە نیشتووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی هەینی 10ـی نیسانی 2026، هەمان فڕۆکە لە شاری گورگانەوە گەشتێکی بەرەو ئیسلام ئاباد ئەنجامدابوو.

تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان دەربارەی هۆکاری ونبوونی سیگناڵەکە و سەلامەتیی ئەندامانی شاندەکە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.