ڕاوێژکارێکی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، تەواوی کلیلەکانی گەرووی هورمز لای تارانە و دیپلۆماسییەتیش بەرگرییکردنە لە مافەکانیان.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، ئێران لە دانوستاندنەکانی ئیسلام ئاباد، یەک بنەمای هەیە ئەویش پاراستنی ئێرانە و بە درێژایی مێژووش سازشمان لەسەر مافەکانمان نەکردووە و نایکەین بەرانبەر بێگانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دیپلۆماسییەت بەشێکە لە بەرگرییکردن لە مافەکانی گەلی ئێران و سازشکردن نییە.
گوتووشیەتی، وەک چۆن لە مێژوودا ڕێگەی ئەبولحەیات هێمای بەستنەوەی ڕێگە بووە بە بیابانەکان، ئەمڕۆش تەنها ئێرانییەکان مافی ئەوەیان هەیە بڕیار لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەکە بدەن.