حه‌ج و عومره‌ی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵی ته‌واو كردووه، به‌ڵام هێشتا نازانن گه‌شتی حاجییان به ڕێگه‌ی وشكانی ده‌بێت یان ئاسمانی.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 12ـی نیسانی 2026، سامی مه‌سعودی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ته‌واو كردووه و هه‌موو پێداویستییه‌كانیان بۆ حاجیان دابینكردووه، به‌ڵام تاوەکو ئێستا دیار نییه گه‌شتی حه‌ج به فڕۆكه ده‌بێت، یاخود له‌ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی حه‌جی سعودیه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلاییبكه‌نه‌وه، كه حاجییانی عێراق به كام ڕێگە گه‌شتی سعودییه بكه‌ن.
به‌هۆی گرژییه سه‌ربازییه‌كان و كاریگه‌ریی جه‌نگه‌وه، ماوه‌ی 40 ڕۆژ ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا داخرا، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا، له دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی ئه‌مریكا و ئێران، گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ستیانپێكرده‌وه، به‌ڵام دیار نییه ئه‌م كرانه‌وه‌یه تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه ئاگربه‌سته‌كه كاتییه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگ له ناوچه‌كه هه‌یه.