باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لە عێراق بڵاویکردەوە، هۆشدارىی دەدەینە هاوڵاتیانى وڵاتەکەمان کە گه‌شت نەکەن بۆعێراق، ئه‌گه‌ر له عێراقیشن دەستبەجێ ئەو وڵاتە به‌جێبیهێڵن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاسمانی عێراق كراوه‌ته‌وه و ئێستا گه‌شتی بازرگانی سنوردار هه‌یه، ئه‌وانه‌ی بیر له گه‌شتی ئاسمانی له‌ناوخۆی عێراق ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه بزانن ئه‌گه‌ری مه‌ترسیی به‌رده‌وامی موشه‌ك و درۆن له ئاسمانی ئەووڵاتە هەیە.
دەشڵێت، میلیشیا عێراقییه‌كانی هاوپه‌یمانى ئێران به‌رده‌وامن له پلاندانان بۆ هێرشی زیاتر دژ به هاوڵاتیانی وڵاتەکەمان له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
گوتوشیانە، هه‌ندێك لایه‌نی په‌یوه‌ست به حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن له دابینكردنی روپۆشی سیاسی و دارایی و چەکدارى بۆ ئه‌و "میلیشیا تیرۆرستانه".