رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له‌زاری گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه ئاشکرایکردووە، تائیستاش واشنتن دژی هەڵبژاردنی نوری مالكییە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق.
رۆژنامەکە دەڵێت، ئەمریکا پشتیوان و هاوكاری عێراق ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی سه‌قامگیر و گه‌شه‌سه‌ندوی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست بێت، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به پێكهێنانی حكومه‌تێكی لاواز نادات کە له ژێر هه‌ژمونی ئێران‌دا بێت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ش كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غداوه بڵاویكرده‌وه، تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، به راشكاویی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریكای به عێراقیه‌كان راگه‌یاندووه، ده‌بێت حكومه‌تێكی به‌هێز و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی ئێران پێكبهێنرێت.