دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئەمیر عەلی میرجەعفەری لەسێدارە دا، کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی خۆپێشاندانەکان و تۆمەتی "سیخوڕی بۆ مۆساد"ی خرابووە پاڵ.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەزگای دادی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەمیر عەلی میرجەعفەری، یەکێک لە بەشداربووانی خۆپێشاندانەکانی مانگی یەکەمی ئەمساڵ جێبەجێ کرد.
دەزگا ئەمنییەکانی ئێران تۆمەتی "هاوکاریکردنی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل"ـیان دابووە پاڵ ناوبراو، بەڵام ناوەندەکانی مافی مرۆڤ جەخت دەکەنەوە، ئەم تۆمەتانە بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ناڕەزایەتییەکان بەکار دەهێنرێن.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، حکومەتی ئێران لە ئێستادا زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانی لە چەند دەیەی ڕابردوودا تۆمار کردووە. دەزگای دادی ئەو وڵاتە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوو و لە کاتی جەنگدا، لانیکەم 15 کەسی لەسێدارە داوە.