سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پێشبینی ده‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاره‌كانی کۆمیسیۆنی په‌رله‌مانی توركیا کە بۆ چارەسەری پرسی کورد پێکهێنراوە كۆتایی به‌كاره‌كانی بێت و هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، بڕیارە کۆمسیۆنی پەرلەمانی توركیا له ڕۆژانی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕاپۆرتی کۆتایی تاوتوێ بکات و دواتر ڕەوانە بکرێت بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان.
نو‌عمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە تۆڕی ئێكس بڵاویكرده‌وه، دەیانەوێت بە زووترینکات پڕۆسەی تاوتوێکردنی ڕەشنووسی کۆمیسیۆن تەواوبکەن ده‌شڵێ، پێشبینی دەکەم کۆمیسیۆنهكه بەمزووانە کارەکانی خۆی تەواوبکات و 15 ڕۆژی‌تر ماوەکەی کۆتایی پێدێت.
کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنرا، ئەرکە سەرەکییەکانی بریتین، لە بەیاساییکردنی هەنگاوەکانی کۆمەڵگەی دیموکرات و داواکارییەکانی کورد و دۆزینەوەی دەرچەی یاسایی بۆ گەڕانەوەی گەریلاکان و ئازادکردنی زیندانیان.