ڕاستەوخۆ

وەزیری دەرەوەی چین: دەبێت ئەوروپا لە پرسی ئۆکراین رۆڵی یەکلاکەرەوە بگێڕێت

reset font size increase font size

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین پێشوازی له‌ ویستی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات، به‌ پێویستیشی ده‌زانێت له‌ پرسی ئۆكرایندا ئه‌وروپا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ببینێت. 

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین له‌ کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشین لە ئه‌ڵمانیا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، چین هێزێکە، کار بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و پێشبردنی شارستانییەتی جیهان دەکات، بەپێویستی دەزانێت، دیالۆگ و راوێژ کۆتایی بە شەڕ و گرژییەکان بهێنێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی چین و یەکێتی ئەوروپاوه‌ وانگ یی وتی، چین و وڵاتانی ئەوروپا، لە رابردووشدا هاوبەشی یەکتر بوون، ئێستاش هەوڵدەدەین هاوبەشییەکان فراوانتر بکەین، رکابەریی نێوان هه‌ردولاش له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ پێشخسستنی بەرژەوەندییەکان بووە و بەواتای گرژی و ململانێ نه‌بووه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.