ڕاستەوخۆ

وەزیری جەنگی ئەمریکا بۆ هاندانی سەربازانی ئەمریکا پەنا بۆ دەقێکی ئینجیل دەبات

reset font size increase font size

پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا بە ناوی "گەشتی بمنێرە"، بە پشتبەستن بە دەقێکی پەرتوکی یەشەعیا لە ئینجیل (بەشی شەشەم، ئایەتی هەشتەم: "پەروەردگارا، ئەوەتا من لێرەم، بمنێرە")، بانگەوازێکی توندی بۆ چەکدارکردن و هاندانی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

پیت هێگسەس بە دەنگێکی بەرز گوتی: "بمنێرە بۆ شەڕی کۆتسوورەکان [سەربازانی بەریتانیا لە سەردەمی شۆڕشدا]، بمنێرە بۆ شەڕی کۆمۆنیستەکان، بمنێرە بۆ شەڕی ئیسلامییەکان."

وەزیری جەنگی ئەمریکا ئەم دەقەی ئینجیلی وەک بڕبڕەی پشتی ڕوحی جەنگاوەرانی ئەمریکا ناوبەناو پێناسە کردووە، کە نەوە دوای نەوە سەربازانی بەرامبەر دوژمنانی وڵات کۆکردووەتەوە.

هێگسەس لە گوتارەکەیدا داکۆکی لە ڕەتکردنەوەی "بیرۆکە لیبراڵییەکان"، جەختکردنەوە لەسەر کوشندەیی و بردنەوە وەک تاکە ئامانجی سوپا، و بەهێزکردنی ڕۆڵی ئایین لە نێو ڕیزەکانی سوپادا کرد، لەوانەش پلانی دامەزراندنی "نووسینگەی کاروباری ئایینی" کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەرکردایەتیی باڵاوە هەبێت. هاوکات ڕەخنەگرانی نێو زانکۆ ناودارەکان و میدیاکانی تۆمەتبار کرد بەوەی لە سەربازان تێناگەن.

بەکارهێنانی ئەم دەقە ئایینییە کاردانەوە و ڕەخنەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا؛ ڕەخنەگران و چاودێرانی ئایینی ئاماژەیان بەوە کرد کە پەیامی یەشەعیا بانگەوازێک بووە بۆ ئاگادارکردنەوە لە گەندەڵی، نەک دروشمێکی سەربازی بۆ جەنگی پیرۆز، و ئەم کردارەیان بە شێواندنی دەقە پیرۆزەکان ناو برد.

لە بەرامبەردا، لایەنگرانی هێگسەس ئاخاوتنەکەیان وەک هاندانێکی ڕاستەوخۆی سەربازێکی دێرینی کریستیان بینی بۆ سەرنجخستنەسەر ئەرکی جەنگاوەری. ڤیدیۆی گوتارەکە سەدان هەزار بینەری لە ئینتەرنێتدا هەبووە و مشتومڕێکی گەورەی لە ڕای گشتیدا ناوەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.