ڕاستەوخۆ

باکرهان داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پەروەردەی تورکیا دەکات

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕەخنەی توند لە حکومەتی تورکیا دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، ناوەندەکانی خوێندن لە پاکوخاوێنی و ئاسایش داماڵدراون. جەختیش دەکاتەوە، دەبێت وەزیری پەروەردە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەڵبگرێت و پۆستەکەی جێبهێڵێت.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، سەبارەت بە ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر خوێندنگەکان، ڕەخنەی توندی لە حکومەتی تورکیا گرت و داوای دەستلەکارکێشانەوەی یوسف تەکین، وەزیری پەروەردەی تورکیای کرد.

باکرهان لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە وە کرد، بەرپرسیاریەتیی سەرەکیی ئەم دۆخە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو دەسەڵاتەی کە 24 ساڵە وڵات بە ڕێوە دەبات.

جەختیشی کردەوە، وەلانان و شاردنەوەی کێشەکان نابێتە هۆی چارەسەرکردنیان، بەڵکو قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە بارەی دۆخی کەرتی پەروەردە ڕایگەیاند، ئێستا لە ناوەندەکانی خوێندن پاکوخاوێنی و ئاسایش بوونی نییە و ئەوەی هەیە تەنیا نائارامی و مەرگە. گوتیشی: مامۆستایان و منداڵان بە تەنیا نین و ئایندەی وڵات ڕادەستی تاریکی ناکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.