ڕاستەوخۆ

لە سەر دۆسیەی گوڵستان دۆکو 15 کەسی دیکە دەستگیر کران

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە دۆسیەی بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دۆکو، بە فەرمانی دادگا و داواکاری گشتیی کۆماری لە پارێزگاکانی ئەرزەرۆم و دێرسیم، هەڵمەتێکی گەڕان لە شارەکانی خارپێت، مەڵاتیە، ئەنقەرە، ئەستەمبوڵ و دێرسیم ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا 15 کەس دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کەسە دەستبەسەرکراوەکان پێکهاتوون لە سێ پزیشک، پەرستارێک، کارمەندێکی تەکنەلۆژیای زانیاری، 5 کارمەندی تۆمارکردنی داتا، هاندان سۆنێل هاوسەری تونجای سۆنێل پارێزگاری پێشووی دێرسیم، خاوەنی کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیا، کە گومان دەکرێت دەستکاریی دەنگی تەلەفۆنی گوڵستان دۆکوی کردبێت، بازرگانێک و دوو پاسەوانی گوندەکان.

گوڵستان دۆکو، خوێندکارێکی تەمەن 21 ساڵی زانکۆی مونزور بوو، لە 5ی کانوونی دووەمی 2020 لە شاری دێرسیم بێسەروشوێن بوو. دۆسیەکەی لە نیسانی ساڵی 2026دا بەهۆی دەرکەوتنی بەڵگەوە بە فەرمی گۆڕدرا بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانی ڕێکخراو.

بەهۆی ئەم لێکۆڵینەوانەشەوە تاوەکو ئێستا چەندین بەرپرسی باڵا دەستگیرکراون، لەوانە تونجای سۆنێل پارێزگاری پێشوو، موستەفا تورکای سۆنێل کوڕی پارێزگار و چاغاتای ئۆزدەمیر پزیشکی ئەوکاتی نەخۆشخانەی مونزور، هاوكات تۆمەتبارێکی هەڵاتووش بە ناوی ئوموت ئاڵتاش، کە بە فەرمانی دادگا داواکرابوو، لە ئەمریکا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.