ڕاستەوخۆ

نرخی تەماتە لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە دابەزینە

reset font size increase font size

نرخی تەماتە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێریش دەڵێت بەرهەمەکە لە بازاڕدا زۆرە.

دوای بەرزبوونەوە بەرچاوەکەی ئەمڕۆ لە عەلوە نرخی کیلۆی تەماتە بە 400 دینارە، بەراورد بە مانگی ڕابردووش کیلۆیەک زیاتر لە 750 دینار دابەزیوە.

لەوبارەیەوە، ڕەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە ئێستادا بەهۆی هاوردەکردنی تەماتە لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەرهەمەکە لە بازاڕدا زۆرە و بەراورد بە بڕەکەی خواست لە سەری کەمە، ئەوەش هۆکاری دابەزینی نرخەکەیەتی.

لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا نرخی کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەکان گەیشتە هەزار و 250 دینار و لە بازاڕ و دەرەوەش بە دوو هەزار و 500 دینار بۆ سێ هەزار دینار دەگەیشتە دەستی هاوڵاتییان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.