ڕاستەوخۆ

شارەوانی سلێمانی: ئه‌و شوێنانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ چاكیان ده‌كه‌ینه‌وه‌

reset font size increase font size

شاره‌وانی سلێمانی ده‌ڵێ، ئه‌و شوێنانه‌ چاكده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ تێكچوون و زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

بارانی بەخوڕی ئەمساڵ زیانی بە بەشێکی زۆر لە شەقام و ڕێگە سەرەکییەکانی گەڕەکەکانی سلێمانی گەیاندووە. لە زۆربەی کۆڵان و شەقامەکاندا چەندین تاسە و چاڵی گەورە دروستبووە، ئەمەش کێشەی بۆ شۆفێران دروستکردووە.

ڕێبین شێخ جەمیل، یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەوان ئاگاداری تێکچوونی ڕێگەی گەڕەکەکانن، دەرخستەی پێویستیان بۆ چاککردنەوەیان ئامادەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلانیان بۆ چاککردنەوەی هەموو ئەو شوێنانە هەیە کە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی کارەکان بۆ خەرجنەکردنی بودجەی پێویست دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی شارەوانیی سلێمانی، ساڵانە لە ڕێژەی 15%ـی داهاتی ناوخۆیی خۆیان، نزیکەی 700 هەزار مەتر دووجا قیرتاوکردن و تێکەڵەڕێژکردن لە گەڕەکە کۆن و نوێیەکانی شارەکەدا ئەنجام دەدەن. ئەم ڕێژەیە ساڵانە دابەش دەکرێت بەسەر ئەو ناوچانەی پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە یان قیرتاوکردنی نوێ هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.