ڕاستەوخۆ

پارێزگای حەسەکە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی بۆ پەرلەمانی سوریا دەکات

reset font size increase font size

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، پڕۆسەی پێکهێنانی پەرلەمانی (ئەنجوومەنی گەلی سووریا)، گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئێستا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی پارێزگای حەسەکە دەستیان پێ کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (12) ی ئایاری (2026)، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە سوریا ڕایگەیاند، پەرلەمانی نوێی سوریا لە 210 کورسی پێک دێت. بە گوێرەی بڕیاری حکومەتی کاتی، 140 نوێنەر لە ڕێگەی دەستەی هەڵبژاردنە خۆجێییەکانەوە هەڵدەبژێردرێن و 70 نوێنەرەکەی دیکەیش لە لایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریاوە دەستنیشان دەکرێن.

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە بارەی دۆخی پارێزگاکانەوە ڕایگەیاند، تا ئێستا لە هەموو پارێزگاکان جگە لە حەسەکە و سوەیدا پڕۆسەکە کۆتایی هاتووە و گوتی: "لە پارێزگای حەسەکە 13 کورسی هەیە، کە هەشت کورسییان بە هەڵبژاردنی خۆجێیی و پێنج کورسییەکەی دیکە لە لایەن سەرۆکی کاتییەوە دیاری دەکرێن".

هەر لەو چوارچێوەیەدا، لیژنەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لقەکانی لە شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ و دێرک دامەزراون و ڕایگەیاند: "دوای تەواوبوونی پێکهێنانی لیژنە خۆجێییەکان و ئامادەکردنی لیستی کۆتایی، پڕۆسەی دەنگدان لە بازنەکانی پارێزگای حەسەکە دەست پێ دەکات و ئەنجامەکان بە فەرمی ڕادەگەیەنرێن".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.