ڕاستەوخۆ

کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما دادەبەزن

reset font size increase font size

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی خۆڵبارین و نمە باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باکوری عێراق دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (12) ی ئایاری (2026)، دەستەی کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەیانی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور کەشوهەوا ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باکوری عێراق ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە بارانی سوک هەیە.

دەستەی کەشناسی لەبارەی خۆڵبارینەوە ڕایگەیاند، خێرایی با لە ئاراستەی باکوری ڕۆژئاواوە زیاد دەکات و دەگاتە زیاتر لە 30 کم/ک و گوتی: "خێرایی با دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەندین ناوچەی جیاوازدا".

سەبارەت بە پلەکانی گەرما، پێشبینی دەکرێت سبەینێ لە دهۆک و سلێمانی 30 پلە، هەولێر 31، کەرکوک 37 و لە بەغدا 39 پلەی سیلیزی تۆمار بکرێت، لە کاتێکدا بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی نەجەف و زیقار دەبێت کە دەگاتە 43 پلە.

کەشناسی ڕایگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا بە شێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت، بەڵام بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە خێرایی با زیاتر دەبێت و دەگاتە 40 کم/ک، ئەمەیش دەبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین". 

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.