ڕاستەوخۆ

ئێران هەڕەشەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 90% دەکات

reset font size increase font size

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند ، ئەگەر وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی هێرش ببێتەوە، ڕەنگە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 90% بەرز بکەنەوە ، ئەمەیش لە کاتێکدایە ئەمریکا و ئیسرائیل باس لە ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی بۆ بردنە دەرەوەی یۆرانیۆمەکە دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (12) ی ئایاری (2026) ، ئیبراهیم ڕەزایی ، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ئاشکرای کرد، پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 90% (کە ئاستی پێویستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم)، یەکێکە لە بژاردە بەردەستەکانی ئێران لە ئەگەری هەر هێرشێکی نوێدا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش ، ئاماژەیان بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی تایبەت کردووە بۆ بردنە دەرەوە یان دەستبەسەرداگرتنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی ئێران. ترەمپ لە لێدوانێکدا گوتی : "ئێرانییەکان پێشتر گوتیان وەرن و خۆتان بیبەن، ئێمەیش لە نزیکەوە چاودێرییان دەکەین و بە توندی بەرپەرچی هەر هەوڵێک دەدەینەوە".

بنیامین نەتانیاهۆ لەبارەی چۆنیەتیی دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمەکە تایبەت بە بەرنامەی (60) خولەک ڕایگەیاند ، کارێکی لەو شێوەیە دەکرێت و گوتی : "تەنها دەچینە ژوورەوە و دەیبەین". نەتانیاهۆ ڕایگەیاندیش ، ترەمپ ئارەزووی جێبەجێکردنی ئەم هێرشەی هەیە و بە کارێکی کردەیی ناوی بردووە.

ئیبراهیم ڕەزایی جەختی لەوە کردەوە، هەر هێرشێکی نوێ وەڵامی توندی بەدوادا دێت و گوتییشی : "پیتاندنی یۆرانیۆم بەو ڕێژەیە وەڵامێکی گونجاو دەبێت بۆ هەر دەستدرێژییەک، بکرێتە سەر سەروەریی وڵاتەکەمان".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.