ئه‌مڕۆ 17-3-2026 له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، قایمقامیه‌تی قه‌زای خه‌بات داوای له هاوڵاتیانی سنوره‌كه كردووه، له كاتی بینینی درۆن له ئاسمانی ناوچه‌كه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌ی لێ نه‌كه‌ن.
قایمقامیه‌ت ده‌ڵێت، داواكارییه‌كه به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانه له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه به‌هۆی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ریان.
گوتوشیه‌تی، تەقەکردنی هەڕەمەکی دەبێتە هۆی شێواندنی کار و پلانە ئەمنییەکان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای دانیشتوان.
قایمقامیه‌تی خه‌بات دڵنیاییشی داوه له‌وه‌ی، هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدان بۆ پاراستنی ئارامی و چاودێریکردنی بارودۆخەکە، بۆیە هیچ پێویست بە تەقەکردنی هاوڵاتیان ناکات.