ڕاستەوخۆ

عێراق: زیندانەکانی تیرۆریستانی داعش بە توندی پارێزراون

reset font size increase font size

 ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، "ئەو زیندانانەی چەکدارانی داعشیان تێدایە، بە تەواوی پارێزراون و هیچ مەترسییەک لەبارەی هەڵاتنی تیرۆریستانەوە نییە".

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، بە سەرۆکایەتیی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنەکە و بە ئامادەبوونی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، خالید شوانی وەزیری داد، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییە پێویستەکان بۆ پاراستنی زیندانەکان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی تۆمەتباران.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، وەزیرانی ناوخۆ و داد زانیاریی وردییان لەسەر ڕێکارە پێویستەکان بۆ پاراستنی زیندانەکان خستەڕوو، بە شێوەیەک کە ببێتە مایەی دڵنیایی و گەرەنتیی ئەوە بکات کە هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی لەو زیندانانەدا ڕوونادات.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاندبوو، "مەترسی لەسەر دۆخی زیندانیی ناوەندیی کەرخ لە تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد هەیە، کە تیرۆریستی زۆر مەترسیداری تێدایە ئەوەش بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەو ناوچەیە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.