ژماره‌یه‌كی دیكه‌یئه‌و هاوڵاتییه عێراقیانه‌ی له هندستان گیریانخواردبوو گه‌ڕێنرانه‌وه، به‌رپرسانی عێراقیش ده‌ڵێن، كارئاسانی ته‌واو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانیان له وڵاتانی جیهانه‌وه ده‌كه‌ن.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چوارەمین گەشتی بۆ هێنانەوەی ئەو عێراقییانە ئەنجامداوە کە لە شاری نیودەلهی پایتەختی هندستان گیریان خواردووە، گەشتەکەش له‌هندستانه‌وه بۆ سعودیه به ڕێگه‌ی ئاسمانی ئه‌نجامدراوه و له‌وێوه به ڕێگه‌ی وشكانی ده‌بێت.
گوتیشی، گه‌شته‌كه گەیشتووەتە دەروازەی عەرعەر لەوێوە دەگەڕێنرێنەوە ناو عێراق.
هه‌روه‌ها، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵەکانی ئاسمانی عێراق دەڵێت، ئەم گەشتانە بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییە گیریخواردووەکانی دەرەوەی وڵاتن، بەردەوام دەبن لەو گەشتە نائاساییانە تاوەکو زۆرترین ژمارەی هاوڵاتییان لە کورتترین ماوەدا بگەڕێننەوە.
به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، ئاسمانی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه داخراون و گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام نادرێت، عێراق له ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی له وڵاتانی دیكه ده‌دات.