سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی باسی لەوە کردووە: هه‌فته‌ی داهاتوو پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ماڵپه‌ڕی شه‌رق له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی دروست بووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی 3ی مانگی سێ، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه یه‌كلایی ببێته‌وه.
چه‌ند رۆژی رابردوو هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نیگی شیعه‌كان داوایان له یه‌كێتی و پارتی كرد په‌له بكه‌ن له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه و رێكاره ده‌ستورییه‌كان رێگه‌ی خۆیان بگرن و دواتر پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانیش یه‌كلایی ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆش هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی داوای له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو پرسی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
نزیكه‌ی دوو مانگه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق دواكه‌وتووه، په‌رله‌مانیش تا ئێستا دوو كۆبونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كه، دانیشتنه‌كان بێ ئه‌نجام بوون.
چاودێران پێیان وایه، به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكاوه لایه‌نه سیاسیه عێراقیه‌كان گه‌یشتونه‌ته رێکكه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران.