ئاماده‌كردنی: ڕێبوار تۆفیق
جارێكی دیكه لایه‌نه سیاسیه شیعه‌كان نه‌یانتوانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و خستیانه گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان.
بڕیاربوو ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 18-4 هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پرسه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو بڕیاریاندا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بخه‌نه كاتژمێر هه‌شتی شه‌وی دووشه‌ممه 20ـى نیسان.
له ئێستادا نوری مالكی و محه‌مه‌د شیاع سودانی كه ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی پۆسته‌كه بوون، كشاونه‌ته‌وه و ڕكابهرییهكهیان بۆ شه‌ش كاندید به‌جێهێشتووه.

شیعه‌كان به نیازی چیین ؟
عامر فایز سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ته‌سمیم و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ڕایگه‌یاند، بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه كاتژمێر 8ـى شه‌و له ماڵی عه‌ممار حه‌كیم هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ن و كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكه‌ن.
گوتیشی، له ئێستادا نوری مالكی و محه‌مه‌د شیاع سودانی له ڕكابه‌ریی كاندید بوون كشاونه‌ته‌وه و ڕكابه‌رییه‌كه له نێوان شه‌ش كاندید دایه کە بریتین: له باسم به‌دری، عه‌لی شوكری، محه‌مه‌د ده‌راجی، عه‌بدولحسێن عه‌بتان، قاسم ئه‌عره‌جی، حه‌مید شه‌تری.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه گوایه كاندیدبونی باسم به‌دری تا ڕاده‌یه‌كی زۆر یه‌كلا بووه‌ته‌وه و گوتی، تا ئێستا گفتوگۆ و دانوستان ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ش كاندیده‌ی ناویان خراوه‌ته ڕوو بۆ وەرگرتنى پۆسته‌كه.

ڕۆڵی ئێران له پرسی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
له ئێستادا ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له شاری به‌غداده و كۆبونه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به چه‌قبه‌ستویی سیاسی و پرسه گرنگه‌كان و پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی، هه‌روه‌ها به‌ركه‌وته‌ی ماڵی شیعه له پۆسته گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی شانۆی سیاسی عێراق.

كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران و واده‌ی ده‌ستوریی
زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه شیعه‌كان، تا ئێستا كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ماده‌ی 76ـى ده‌ستوری عێراق، له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ماوه‌ی 15 ڕۆژ له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و واده‌یه‌ش ڕۆژی 26ـى نیسان كۆتایی دێت.
