لە چوارچێوەی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە و دەریای سوور، بڕیارە وڵاتانی سعودیە، پاکستان و تورکیا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە ئامانجی تاوتوێکردنی دوایین دۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان وڵاتانی ئەندامی «پەیمانی بەرگریی مەککە» بەڕێوە دەچێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەدا هاتووە، ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتییە لە گفتوگۆکردن لەسەر پشتگیریکردنی مافی ڕیاز بۆ بەرگریکردن لە خۆی و جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی نێوان ئەو سێ وڵاتە.
بڕیاری بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، کە هێرشەکانی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر سعودیە بەردەوامن و ئەمەش پرسی ئاستی پابەندبوونی کرداریی تورکیا و پاکستان لە چوارچێوەی پەیمانە سەربازییە هاوبەشەکەیان لەگەڵ ریازی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.