ڕاستەوخۆ

لە سلێمانی کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

reset font size increase font size

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی تەمەن 38 ساڵانى بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد كە مۆبایلەكەی لەناو بازاڕی شارۆچکەکە لێ دزراوە، پاش لێکۆڵینەوە توانرا لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەستگیربکرێت.  

گوتیشی، تۆمەتبارەکە تەمەنى 38 ساڵە و دوای دەستگیرکردن، دەستیشگیرا بەسەر مۆبایلە دزراوەکەدا.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەشدا باس لەوەشکراوە، کە ناوبراو بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.