محەمەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندبوو کە بڕوامان بە لایەنی ئەمریکی نییەو سەرەڕای دانوستاندنەکان، بەڵام تا ئێستاش لایەنی ئێرانی بڕوای بە ئەمریکا نییەو نەمانتوانیوە بگەین بە گفتوگۆی کۆتایی.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆک پەرلەمان و ئەندامی شاندنی دانوستانکاری ئێرانی لە گفتوگۆیەک لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، لێکتێگەیشنێکی باش لەنێوان هەردوولا هەیە و لەو بڕوایەدام لایەنی بەرامبەر ئێستا بەباشی ئێمە دەناسێت.
ئاماژەی بەوەکرد، گەر ئەمریکا کۆتایی بە گەمارۆ ئاوییەکانی نەهێنێت ئەوا وڵاتەکەی هاتوچۆکردن لە ڕێڕەوەی ئاوی سنوردار دەکات، گوتیشی، گفتوگۆکان پەرەسەندنی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە، بەڵام مەوداکان گەورەن هەندێک خاڵی بنەڕەتی تا ئێستا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە.
ئەم گوتانەی قالیباف لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە پاکستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.