شاندێكی ئێران سه‌ردانی عێراقیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه، تاوتوێی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18ـی نیسانی 2026، ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سه‌ردانی به‌غدادی كردووه.
میدیا عێراقییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، قائانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆبوونه‌ته‌وه و تاوتوێی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیان كردووه.
ده‌شڵێن، له كۆبوونه‌وه‌كاندا بێجگه له كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران، پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتووش گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق زیاتر له پێنج مانگی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه شیعییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، تاوه‌كو ئێستا هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.