ڕاستەوخۆ

نەعیم قاسم: داخستنی گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە هۆکاری ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر لوبنانە

reset font size increase font size

ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنانی دەڵێت: پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئاگربەستی لوبناندا هۆکارە بۆ داخستنی گەروی هورمز و دەبێت ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر لوبنان ڕابگرێت و لە خاکى وڵاتەکەمان بکشێتەوە.

نەعیم قاسم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: مەیدانی جەنگ سەلماندی کە قسەی کۆتایی شەڕ دەیکات، داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە و ئەمریکا و ئیسرائیلى ناچارکرد کە هێرشەکانیان بۆسەر لوبنان ڕابگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە متمانەیان بە ئیسرائیل نییە و هەر هێرشێک وەک خۆی وەڵام دەدەینەوە، بۆیە دەبێت ئاگربەست لە هەردوولاوەبێت نەک بسەپێندرێت بەسەر ئێمەدا.

گوتوشیەتى: ئێمە پێنج مەرجمان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕی هەیە لە لوبنان و دەبێت جێبەجێبکرێن، کە وەستاندنی هەمیشەیی بۆردومانە وشکانیی و ئاسمانیی و دەریاییەکانی سەر لوبنان، کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنانەوە بۆ سنورەکان، ئازادکردنی تەواوی دیلەکان.

ئەوەشیخستووەتەڕوو: هەروەها گەڕانەوەی تەواوی ئەو هاوڵاتیانەیە کە بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون بۆ ناوچەکانیان، سەرباری هەموو ئەوانەش دەبێت لوبنان قەرەبوو بکرێتەوە و لەڕێگەی پشتیوانیی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی عەرەبییەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.