ئا: ڕێژنه
وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران ڕایگەیاندووە، بههۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلهوه زیانی بەرفراوان بەر 56 شوێنی ڕۆشنبیری وڵاتهكهیان کەوتووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران، لانیکەم 56 شوێنی ڕۆشنبیری، لەوانەش مۆزەخانە و شوێنەوارە مێژووییەکان، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، لە سەرەتای شەڕەوە زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، پارێزگای تاران لە پێشەنگی لیستەکەدایە و 19 شوێنەوار زیانیان بەرکەوتووە، لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش 12 شوێنەواری دیار زیانیان بەرکەوتووە.
لەهەمانکاتدا یونسکۆ، بە توندی سەرکۆنەی زیانگەیاندن بە شوێنەوارە مێژوییەکان دەکات.
دەزگای ڕۆشنبیری له نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانی قوڵی خۆی لە شێواندنی شوێنەوارە کولتوورییەکانی ئێران دەربڕیووە و ڕایگەیاندووە، "شوێنەوارە جوگرافیای و مێژوییەکانی کە ناویان لیستی میراتی جیهانیدا هەیە هاتووە، دەبێت بەدوور بن لە هەر هێرشێکی سەر ئەو وڵاتە."
دەشڵێت، بەردەوامن لە وردبینی لە دۆخی میراتی کلتوری لە وڵاتان و سەرتاسەری ناوچەکە، بە ئامانجی دڵنیابوون لە پاراستنیان.
لێرەدا لیستێک لە شوێنەوارە کولتوورییەکان دەخەینەڕوو کە تا ئێستا زیانیان پێگەیشتووە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی یونسکۆ؛
1. کۆشکی گۆلستان، تاران
کۆشکی گۆلستان یەکێک لە کۆنترین شوێنەوارە مێژووییەکانی پایتەختی ئێران و تاکە شوێنەوارە جیهانییەکانی تارانە کە لە لیستی یونسکۆدایە، لە ساڵانی 1500دا دروستکراوە.
یونسکۆ پشتڕاستی کردەوە کە کۆشکی گۆلێستان زیانی پێگەیشتووە بەهۆی بۆردومانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.
2. کۆشکی چهێل سۆتون، ئەسفەهان
کۆشکی چێهێل سۆتون، یەکێکە لە شوێنە مێژووییە بەناوبانگەکانی شاری ئەسفەهان.
کۆشکەکە لە سەدەی 17 دروستکراوە، بەشێکە لە میراتی جیهانی کە لە لیستی یونسکۆدایە، کۆشکەکە لە سەردەمی سەفەویدا بۆ پێشوازی و ڕێوڕەسمی ئیمپراتۆری بەکاردەهێنرا.
3. مسجد جامێ، یان مزگەوتی جامەی ئەسفەهان
کۆنترین مزگەوتی هەینی ئێرانە و یەکێکی دیکەیە لە شوێنەوارە جیهانییەکانی یونسکۆ لە ئیسفەهان.
بەپێی ئاماری یونسکۆ، "ئەم شوێنەوارە زنجیرەیەک لە بیناسازیی تەلارسازی و شێوازی دیکۆراتی سەردەمە جیاوازەکان لە تەلارسازی ئیسلامی ئێراندا نیشان دەدات، کە 12 سەدە دەگرێتەوە".
4. کۆشکی عەلی قەپو، ئەسفەهان
بەهۆی گرنگی کلتوری و مێژووییەکەیەوە، کۆشکی شاهانەی عەلی قاپو لە ساڵی 1979دا خرایە لیستی میراتی جیهانی یونسکۆوە.
ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە و لە سەردەمی شا عەباسی یەکەمدا دروستکراوە، کە لە ساڵانی ١٥٨٨-١٦٢٩ فەرمانڕەوایی کردووە
5. دۆڵی خورەماباد، پارێزگای لوڕستان
یونسکۆ پشتڕاستی دەکاتەوە بیناکانی نزیک ناوچەی پارێزەری ئەم شوێنەوارە جیهانییەی بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
دۆڵی خوڕەماباد لە پێنج ئەشکەوت و یەک پەناگەی بەرد پێکهاتووە، بەڵگەی نیشتەجێبوونی مرۆڤ بۆ 63 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەخاتە ڕوو. لە ساڵی 2025 لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خرایە لیستی یوسکۆوە.



