سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواده‌كات حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه بدۆزێته‌وه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سزایان بدات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێ، پێویسته حكومه‌تی عێراق ئه‌ركی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بكات و ئه‌نجامده‌رانی سزا بدات تاکو چیتر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات نەکەونە مەترسییەوە.
ئه‌مڕۆ شەممە هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانەی کونسوڵخانەکە گەیشت، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کۆنسووڵخانهكهمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردە ئامانج."