ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندێكی باڵای وه‌به‌رهێنه‌رانی سعودییه سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ پارێزگار و ژووری بارزگانی و پیشه‌سازی كۆده‌بنه‌وه.
شانده‌كه دوێنێ هه‌ینی گه‌یشتنه هه‌ولێر، محەمەد بن سولێمان عسێری، کۆنسوڵی گشتیی سعودیە لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووه، ئامانجی سەردانەکەی شانده‌كه‌یان بۆ رێکخستنی کۆنفرانسێکی وەبەرهێنانە لە هەولێر.
ده‌شڵێ، بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکە لە سلێمانی چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و ژووری بازرگانیی سلێمانی ئەنجام بدەن.