یەکێتیی هاورده و ناردنكارانی كوردستان ڕایگه‌یاند، دەروازە سنورییەکان لەگەڵ ئێران کراونەتەوە و هیچ مەترسییەک لەسەر کەمی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵک نییە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا یەکێتییه‌كه ده‌ڵێت، دوای داخستنی ده‌روازه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی گرژییەکانی ناوچەکە، ئه‌مڕۆ ئێران سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی كردووه‌ته‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك نییه.
یه‌كێتییه‌كه ده‌شڵێت، له‌مڕۆوه هاتوچۆی بازرگانی له ده‌روازه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لە ئێستادا تەنها لە دەروازەی باشماخ ڕۆژانە 500 بارهەڵگر خوارده‌مه‌نی و پێداویستی ڕۆژانه هاوردە دەکرێت و کاڵای ئێرانی ڕۆژانە لە زیادبوندایە.