دكتۆر له‌تیف ڕشهید سه‌رۆككۆماری عێراق، پیرۆزبایی له موجته‌با خامنه‌یی ده‌كات به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك ڕێبه‌ری نوێی ئێران.
سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ڵێت "بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوە و سەرکردایەتی و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین".
سەرۆککۆمار هیواشی خواستووه، قۆناغی داهاتوو، قۆناغی وەستانی جه‌نگ و سەرکەوتنی حیکمەت و گوتوێژ بێت و ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی دۆستی ئێران مسۆگەر بکات".
دكتۆر له‌تیف ڕه‌شید گوتوشیه‌تی، ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و هێورکردنەوەی گرژییەکان و پێکەوە کارکردن بۆ چەسپاندن و پتەوکردنی ئاسایش و ئاشتیی و سەقامگیریی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.
دوای كوژرانی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، موجته‌با خامنه‌یی كوڕی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی دیاریكرا.