ڕاپۆرت/ ڕێبوار تۆفیق
دەیانەوێت لە ڕێگەی واژۆکۆکردنەوەوە دۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراق کۆتایی پێبهێنن و ئەوەش بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەستپێبکەن.
نزیكه‌ی پێنج مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کراوە، به‌ڵام جگه له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، هێشتا ڕێكاره ده‌ستورییه‌كانی دیكه ته‌واو نه‌كراوه و سه‌رۆكێكی نوێ بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
له ئێستادا به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌رۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه، پریشكی جه‌نگه‌كه و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی لە عێراقیش دەرکەوتوو و دۆخێكی دژواری نا سه‌قامگیری ئه‌منیی و ئابوریی و دارایی به‌رۆكی حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ڕی عێراق و عێراقییه‌كانی گرتووه.
بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه نا هه‌مواره له گروپ چاتی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی په‌رله‌مانتاران بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان، ئه‌نجامدراوه و 229 په‌رله‌مانتار داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه دانیشتنێك ته‌رخان بكرێت و تایبه‌ت بێت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار.
ئه‌و 229 په‌رله‌مانتاره كه له زۆرینه‌ی فراكسیۆنه جیاجیاكان پێكدێن، پشتیوانیی ته‌واوكردنی ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ربازبوون له‌و چه‌قبه‌ستووه سیاسیه‌ی وڵات تێیكه‌وتووه و پۆسته‌كانی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران ماوه‌ی ده‌ستورییان ته‌واو بووه و كاربه‌ڕێكه‌رن.
زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، به به‌تاڵیی مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا و متمانه‌ی خه‌ڵك به دامه‌زراوه‌كان لاواز ده‌كات.
ده‌شڵێن: ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار یه‌كلایی كرایه‌وه و سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێردرا، ئه‌وا ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكوه‌زیرانیش یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.