وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، له دوای كۆبوونه‌وه‌كانی ئیسلامئابادیش، ئاڵوگۆڕی په‌یامه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رده‌وامه.
ئیسماعیل به‌قایی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لەگەڵ ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوەکانی ئیسلامئابادیش بەردەوامە و ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە لە پاكستان پەیامەکانی پێگەیشتووە.
ئیسماعیل به‌قایی، ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش کرد، ئەگەرێکی زۆر هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندێکی پاکستان بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان سەردانی ئێران بکات.
بەقایی جەختی لە ڕوونی هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە و ڕایگەیاند، کە ئەوەی بە "بیانوو"ی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت "تیرۆرە دژ بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".