ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ڕه‌فتاره دوژمنكارییه‌كانی ئاماده‌ی خولی دووەمی گفتوگۆ نابن، دەشڵێت، ئێران نیگه‌رانه له ڕێكاره‌كانی سوپای ئه‌مریكا له كه‌نداو و پابه‌ندنه‌بوونی واشنتن به هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێكکه‌وتن.
ئاژانسەکە دەڵێت، بڕیارەکەی ئێران دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی گەمارۆی دەریایی لە ئێران کردووە و بەرپرسانی تاران باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا لە پەیامە نوێیەکانیدا داواکاری زیادە و نالۆژیکی هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران جەختی کردووەتەوە تەنیا بەو مەرجە دەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ ئەمریکا لەو داواکارییە زیادانە پاشەکشە بکات، چونکە نایانەوێت کاتەکانیان لە گفتوگۆی بێ‌سود و درێژخایەندا بەفیڕۆ بدەن.
دەشڵێت، ئەم هەڵوێستەی ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە بە فەرمیی بە بەرپرسانی واشنتن گەیەندراوە.
ئەوەش هاتووە، ئێران هۆشداری دەدات کە بەبێ گۆڕانکاری لە ڕەفتاری ئەمریکا، پرۆسەی دیپلۆماسی بە چەقبەستووی دەمێنێتەوە.