تەڤگەری ژنانی ئازاد بۆ ئازادیی جەستەیی عهبدوڵڵا ئۆجالان دامهزرێنهری پهكهكه، لە ئامەدی باكوری كوردستان بەرەو گەملیک ڕێپێوانێكیان ڕێكخست و داوایان كرد ئۆجالان ئازاد بكرێت.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ڕێپێوانهكەیان به دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" بهڕێوهبرد، ههروهها به دروشمی "کاتی ژنە، کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ئازادی و لەگەڵ ڕیبەرایەتی ئازادە" لە بەردەم بینای ناوچەی ڕەزانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) کۆبوونەوە و بەرەو گەملیک بەڕێکەوتن.
له ڕێپێوانهكهدا، ژنان پۆستەری ئۆجالانیان بهرزكردهوه و سرودی "بەرخۆدان دۆزێکی جوانە"یان دهوتەوە.
لە لایەن هاوسەرۆکایەتی لقی ئامەدی کۆمەڵەی هاوکاری و هاوپشتی لەگەڵ بنەماڵەی زیندانییەکان (توای-دەر)، یەتەر ئەرەل گوتی، "بۆ ئازادیی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان و ئازادیی هەموو زیندانییەکان تێکۆشان دەکەین".
هاوكات پەرلەمانتاری دەمپارتی نەورۆز ئویسال ڕایگەیاند، ماوەی 27 ساڵە بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان تێکۆشان دەکرێت.