ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پەروەردە: هەفتەی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 ڕادەگەیێندرێت

reset font size increase font size

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە و پڕۆسەکەش لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی تەممووزی 2026، پەیمان خواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: "تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون و زۆربەی خوێندکاران توانییان نمرەی باش و شایستە بەدەستبهێنن".

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ ئەو خوێندکارانەی، کە دەرنەچوون یان نمرەیان چاک نەکردووەتەوە بڵاوبکرێتەوە و گوتیشی: "تاقیکردنەوەکان لە ڕێککەوتی 11ی ئابی 2026 دەستپێدەکەن".

سەبارەت بە چۆنیەتی و ڕێزبەندیی وانەکان، پەیمان خواجە ئاماژەی بەوە کرد، تاقیکردنەوەکان بە هەمان زنجیرە و ڕێزبەندیی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بەڕێوەدەچن، بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە، کە پڕۆسەکە بە شێوازی "ڕۆژ نا ڕۆژێک" دەبێت بۆ ئەوەی دەرفەتی پێویست لە بەردەم خوێندکاراندا هەبێت بۆ پێداچوونەوەی وانەکانیان.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە لە 9ی تەممووزی 2026دا، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕاگەیێندرا.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەمساڵی خوێندن 117 هەزار و 142 خوێندکار لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەشداریی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمیان کردبوو. بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکەش، 19 هەزار و 403 مامۆستا و فەرمانبەر وەک دەستەی کارگێڕیی هۆڵەکان ئەرکدار کرابوون، کە پێکهاتبوون لە 12 هەزار و 18 چاودێر، دوو هەزار و 3 بەڕێوەبەری هۆڵ، دوو هەزار و 3 یاریدەدەری بەڕێوەبەر، هەزار و 376 سەرپەرشتیار و دوو هەزار و 3 کارمەندی خزمەتگوزار.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.