ڕاستەوخۆ

کۆڵبەر نیوز: شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

reset font size increase font size

ماڵپەڕی "کۆڵبەر نیوز" ڕایگەیاند، شەپۆلی گرتن، پشکنین و گوشارەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سەر چالاکوانانی کورد لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چڕی بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین چالاکوانی کولتووری، مامۆستا و وەرگێڕ دەستبەسەر کراون یان ماڵەکانیان پشکێندراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکە، ڕۆژی چوارشەممە (8ی تەممووزی 2026)، چالاکوانێکی کولتووریی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی "مەتین فەرامەرزی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی چوارچێوە و حوکمێکی یاسایی دەستبەسەر کراوە. ناوبراو دوای دەستگیرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و تاوەکو ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نازانرێت، ئەمەش نیگەرانیی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ بڕیاری فەرمیی دادگا، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "عەلیڕەزا هیمەتی"، چالاکی مامۆستایان لە شارۆچکەی ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام. هێزەکان وێڕای پشکنینی وردی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتی و کەسییەکانی وەک لاپتۆپ و مۆبایلەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.

هاوکات لەگەڵ ئەم سەرکوتکارییانەدا، "یووسف کلۆنک‌زادە" کە وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی شاری ورمێیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا بە ناڕوونی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا (زیندانی دەریا) ڕاگیراوە.

کۆڵبەر نیوز ئاماژەی بەوەش کردووە، دەزگای دادوەریی ئێران تاوەکو ئێستا سەرجەم داواکارییەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئازادکردنی کاتیی ناوبراو بە دانانی بارمتە ڕەت کردووەتەوە، هاوكات هێزە ئەمنییەکان یووسفیان لە مافی سەرەتایی دیداری بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەری یاساییش بێبەش کردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.