ڕاستەوخۆ

خەڵکی شارۆچکەی ئەل عەتالە لە پارێزگای حەسەکە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپێشاندانیان ئەنجام دا

reset font size increase font size

شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی شارۆچکەی ئەل عەتالەی سەر بە شاری شەدادیە لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان گرتەوە. شێوازی خراپی گوزەران و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، خەڵکی ناوچەکەی ناچار کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان و گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی فراوان ئەنجام بدەن.

خۆپێشاندەران و دانیشتووانی ناوچەکە بە توندی سەرکۆنەی بەرزبوونەوەی بێپێشینەی نرخی کەلوپەل و پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانە و تەشەنەسەندنی بێکارییان لە نێو گەنجاندا کرد. هاوكات، ئاماژەیان بە دۆخی خراپی کەرتی تەندروستی، پچڕانی بەردەوامی کارەبا و نەبوونی ئاوی خواردنەوە کرد، کە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرەی بە تەواوی پەکخستووە.

خەڵکی ناڕازی لە چوارچێوەی چالاکییەکەیاندا، داوای چاککردنی خێرا لە کەرتی خزمەتگوزاری و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان دەکەن.

خۆپێشاندەران پەنجەی تۆمەتیان بۆ لایەنە ئیدارییەکان درێژ کرد و ڕایانگەیاند، لە کاتێکدا حکومەتی کاتی هاتووەتە ناوچەکە و دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، بەڵام ئاستی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە. جەختیان کردەوە، کە پشتگوێخستنی بەردەوامی ناوچەکەیان لەلایەن ئیدارەی نوێوە، بارگرانی و نەهامەتییەکانی سەر شانی هاووڵاتیانی دووقات کردووەتەوە، بۆیە ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، بەردەوام دەبن لە خۆپێشاندان و مانگرتن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.