بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی بارانبارینی زۆر ڕێگای پێنجوێن - کەوڵۆز ڕۆچووە بەتایبەت لە ناوچەی سەرملەکەوە و ڕێگای نزیک بازگەی پێنجوێن لاى گوندی کەژان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆچونەکە بووەتە هۆی دروستبوونی چاڵى قووڵ لە لێوارى ڕێگاکە و مەترسییەکی زۆری بۆ ڕێگاکە دروست کردووە.
باسلەوەشکراوە، داواکارین لە پێناو پاراستنی سەلامەتى خۆتان لەم ڕێگایە بە وریایی شۆفێرى بکەن و خێرایی کەم بکەنەوە.
ئەوەش هاتووە، لەگەڵ جێگیربوونی بارودۆخی کەشوهەوا، تیمەکانمان دەست دەکەن بە چاککردنەوە و چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.